پارێزگاری سلێمانی نوێترین زانیاری دەربارەی گەشتەکانی تورکیا بۆ سلێمانی ئاشکرا دەکات



پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە گەشبینن بەوەی بتوانرێت لە مانگی تەموزی داهاتوودا گرفتی داخستی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەربارەی هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی گەشتەکان لە تورکیاوە بۆ سلێمانی ڕایگەیاند هەنگاوەکان بەردەوامن و ئومێدمان زۆرە لە مانگی حەوتدا بگەینە ئەنجامێك ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتەکان بۆ سلێمانی بکرێتەوە و گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرڵاین بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێبکەنەوە.

وتیشی: “هەموولایەك ئارامی شارەکە دەبینن و دڵنیان لەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی فڕۆکەخانەیەکی مەدەنییە”.

پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگەیاند، وادەی ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ سلێمانی تا ١٠ی مانگی تەموز درێژکراوەتەوە، بەڵام ئومێدەوارین دوای ئەوە بگەینە ئەنجامێك ئەو گرفتە چارەسەر بێت.

تورکیا لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە بە پاساوی بوونی مەترسی ئەمنی لە فڕۆکەخانە و زیادبوونی چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ سلێمانی داخست.

لە ھەرێمی کوردستان نوێژی جەژنی قوربان ئەنجامدرا
پێت لە ھەرێمی کوردستان نوێژی جەژنی قوربان ئەنجامدرا
هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن
دوات هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن
پەیوەنیدر