دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، لەچوارچێوەی پلانێکی تۆکمەدا پێشوازی لە گەشتیاران دەکات.
دەزگای ئاسایشی ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایش لە پشووەکانی جەژنی قورباندا، لە دەروازە سنوورییەکان و ناوشاردا، لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتییان و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.
ڕاشیگەیاند داواکارین لە سەرجەم هاووڵاتییان پابەندی ڕێکار و ڕێنماییە ئەمنیەکان بن، لەپێناو سەلامەتی و بەڕێکردنی کەشێکی ئارام لە جەژندا.