سەرکردە سیاسی و بەرپرسە حکومییەکان پەیامی جەژن بڵاودەکەنەوە



قوباد تاڵەبانی لەپەیامێکدا ڕایگەیاند ، جەژنی قوربانی پیرۆز لە هەموو موسوڵمانانی جیهان و کوردستان بەتایبەت پیرۆز بێت. دڵمان لای حاجییانە پاش بەجێهێنانی ئەرکەکانی حەج بە سەلامەتى بگەڕێنەوە بۆ ناو ئازیزانی خۆیان.

ئیسلام ئایین و شارستانیەتیشە و یەکێک لە جوانییەکانی کۆمەڵگای کوردی کە زۆرینەی ئەم باوەڕ و ڕێبازەی قبووڵ کردووە گیانە میانڕەوی و کراوەییەکەی بووە لەگەڵ ئایین و بیروباوەڕەکانی دیکە. جێگای داخی زۆرە بەم دواییانە پێچەوانەی ئەو رەوتە مێژووییە ئاییندارییەی وڵاتەکەمان، لێرە و لەوێ هەواڵ و رووداو و کارەساتی ناخۆش و نامۆ بەکۆمەڵگاکەمان بەئاگامان دەهێننەوە و پێمان دەڵێن کە پێویستە بە هەموومان و هەریەک لای خۆیەوە هۆکارەکانی لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکەین.

پێویستە ئیلهام لە جەژن وەرگرین بۆ لێبوردەیی و ئاشتەوایی و زاڵکردنی گیانی یەکتر قبووڵکردن و ئەوەی ئێمەی کورد پێی دەڵێن «گەردن ئازادی».

 

مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان.”

لە کۆتایی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی دەڵێت، “بەو هیوایەی جەژن ببێتە مایەی تەبایی، لێبووردەیی، خێر و خۆشی، پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانەکەمان و دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان بەگشتی.”

 

 

بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایی لە هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت” پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانان بە گشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین، ئومێدەوارین حاجیانی ماڵی خودا بە سەلامەتی فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و نزاکانیشیان ببێتە مایەی خێر بۆ گەل و هەرێمەکەمان.

هەر لە یەیامەکەدا، بزوتنەوەکە رایگەیاندووە، ئەم بۆنە پیرۆزە، کە لە بنەڕەتدا هەڵگرى پەیامى ئاشتەوایی و یەکڕیزى و لێخۆشبون و قوربانیدانە؛ لەسەر ھەمو لایەنە سیاسییەکان پێویست دەکات، بە گیانى بەرپرسیارانەوە لە پێناو بەرژەوەندییە گشتییە باڵاکان و سەقامگیریی سیاسیی و دابینکردنى پێداویستییەکانى ژیانی هاوڵاتیان و دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی هەوڵەکانمان یەکخەین.

هاوکات سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی لەهەمولایەک کرد و وتی ” هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان لە جەماوەری موسڵمانی كوردستان و جیهان پیرۆز ئەكەم ..

داواكارم لە خودای پەروەردگار حەج و دوعای حاجیانمان قبوڵ بكات و ئەم جەژنەمان لێ بگێرێتەوە بە خێر و خۆشی و سەقامگیری و سەربەرزی، جێگای داخە كە جەژنەكەمان لە كاتێكدایە گەل و نیشتمان لە دۆخێكی دژوار و هەل و مەرجێكی هەستیاردایە و دەسەڵاتی هەرێم لە ئەنجامی هەڵەی كار و كەمتەرخەمی و بێ منەتی خۆی و پیلانی ناحەزانی دەرەكی لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا نیە، پێویستی بەپلانی گۆڕانکاری جیددی و چاکسازی ڕیشەیی هەیە.

جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێز خان رادەگیرێت
پێت جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێز خان رادەگیرێت
حاجییان لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە ڕێكەوتن
دوات حاجییان لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە ڕێكەوتن
پەیوەنیدر