حاجییان لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە ڕێكەوتن



دوای خۆرئاوابوون و مانەوە بە درێژایی ئەمڕۆ لە كێوی عەرەفە وەك یەكێك لە ڕوكنەكانی فەریزەی حەج، حاجیان بەرەو ناوچەی موزدەلیفە بەڕێكەوتن و تاوەكو بەیانی جەژن دەمێننەوە.

ئەمڕۆ 9ی زیلحیجە (27ـی حوزەیرانی 2023) دەكاتە نۆمینەی حاجییان و لە بەیانی ئەمڕۆوە حاجیان لەسەر كێوی عەرەفە وەستان بۆ بەجێگەیاندنی گەورەترین ڕوكنی فەریزەی حەج و سبەی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە و حاجییان روكنەكانی دیكەی حەج ئەنجام دەدەن.

ئێوارەی ئەمڕۆش دوای خۆرئاوابوون حاجییان بەرەو موزدەلیفە بەڕێكەوتن و وەك ڕوكنێكی دیكەی حەج دەبێت تاوەكو بەیانی جەژن لەوێ‌ بمێننەوە و نوێژی ئێوارە و خەوتنان كورتبكەنەوە و پێكەوە ئەنجامی بدەن.

موزدەلیفە دەكەوێتە نێوان مینا و كێوی عەرەفە، حاجیان دوای گەڕانەوەیان لە كێوی عەرەفە لەوێ دەمێننەوە و بەگوێرەی رێكارەكانی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، مانەوە لە موزدەلیفە واجبە، هەروەها سوننەتە حاجی تاوەكو بەیانی جەژنی قوربان لە موزدەلیفە بمێنێتەوە و ئەگەر هەر حاجییەكیش لە موزدەلیفە نەمایەوە ئەوا كەفارەتی دەكەوێتە سەر.

وەزارەتی حەجی سعودیە ڕایگەیاند، كۆی گشتی ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ ملیۆنێك و 845 هەزار و 45 حاجیە، كە لە 150 وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستیی سعودیە بڵاویكردەوە، لەمیانی مانەوەی حاجییان لەسەر كێوی عەرەفە، ئەمڕۆ 287 حاجی بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە تەندروستییان تێكچووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

 

سەرکردە سیاسی و بەرپرسە حکومییەکان پەیامی جەژن بڵاودەکەنەوە
پێشت سەرکردە سیاسی و بەرپرسە حکومییەکان پەیامی جەژن بڵاودەکەنەوە
ڕاوێژكارێكی یاسایی: دەبێت مقاصە بۆ مووچەی پەرلەمانتاران بكرێت
دواتر ڕاوێژكارێكی یاسایی: دەبێت مقاصە بۆ مووچەی پەرلەمانتاران بكرێت
ەیوەندیدار