حاکم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای یەکگرتنەوەی هەموو لایەنە کوردییەکان،
هاوکات لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا وتی “جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت، هیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی تەبایی و کۆکبوون و پێکەوە کارکردن، تا ناوماڵی گەلی کوردستان ڕێکبخرێت، تا ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان بێتەدی”
هاوکات لەبارەی کورد و پیگەی کورد حاکم قادر ئاماژەی بەوەدا هیچ پێکهاتەیەک لە بەغدا، هێندەی پێکهاتەی گەلی کوردستان لاواز نەبوە، بودجەی عێراق پێمان دەڵێت تا سێ ساڵی دیکە ماددەی 140 مان سفرکردۆتەوە،
ئاماژەشی بەوەدا ، دەبێت پەلە بکرێت لەوەی پەرلەمانێکی نوێ بۆ کوردستان هەڵبژێرین، تا لە هەرێمیش یاسای بودجە دابنرێت و خزمەتگوزارییەکان بێ جیاوازی لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان دەست بە جێبەجێ کردن بکەنەوە،
لەبارەی ناکۆکییەکانی نێو حزبە کوردییەکان حاکم قادر وتی “هیوادارم بە تایبەت ئێمە و پارتی، بگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆ و کێشەکان لە ڕێگەی دانوستاندن و لێکتێگەیشتنەوە چارە بکەین”
حاکم قادر ئامۆژگارییەکانی هاوپەیمانانی بە ئاگادارکردنەوەیە بۆ کورد زانی و ڕایگەیاند ” هاوپەیمانان و دۆستەکانمان زۆر ئاگاداریان کردینەوە و پەیامیان پیداین کە خۆمان ڕێکبخەینەوە و بەردەوامیدان بە یەکنەگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە، نە لە خزمەتی خاک و نیشتیمان و گەلەکەماندایە، نە دەشبێتە هۆی بەرقەراربوونی ئارامی”.