ڕاوێژكارێكی یاسایی: دەبێت مقاصە بۆ مووچەی پەرلەمانتاران بكرێت



ڕاوێژكارێكی یاسایی ڕوونكردنەوە لەسەر مووچەی 7 مانگی ڕابردووی پەرلەمانتاران دەدات، كە وەریان گرتووە لەكاتێكدا تەمەنی پەرلەمانی كوردستان لەو ماوەیەدا بەكۆتایی هاتوو هەژماركرا بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی.

عەبدولقادر ساڵح، ڕاوێژكاری یاسایی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەندامانی پەرلەمان بە تەواوبوونی ماوەی یاساییان بە هەواڵەکراو بۆ خانەنشینی دادەنرێن ئەگەر هاتوو مەرجە یاساییەکانی خانەنشینبوونیان تێدا بە دیهاتبوو.

ڕاشیگەیاند، کاتێک دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە نادەستوری بوونی درێژکردنەوەی خولی پەرلەمانی کوردستان و لەلایەن خۆشیەوە پەرلەمانی کوردستان پەیڕەوی بڕیارەکەی دادگای ناوبراوی کرد، ئەوا لەم بارەدا، ئەندامانی پەرلەمان لە ڕێکەوتی 6/11/2022 بە هەواڵەکراو بۆ خانەنشینی دادەنرێن.

ڕوونیشی كردەوە، بڕیاری هەواڵەکردنیان بۆ خانەنشینی لە کاتی ئێستادا بریارێکی ئاشکراکار (کاشف) دەبێت بۆ حوکمی یاسا و بە ئاسەواری گەڕاوەیی پیادە دەکرێت لەرێکەوتی 6/11/2022 ەوە ، بنەما لەسەر ئەوەی باسکرا.

ئەو ڕاوێژكارە یاساییە وتیشی، “بەبڕوای ئێمە؛ ئەو مووچەیەی ئەندامانی پەرلەمان وەریانگرتووە لەپاش تەواوبوونی ماوەی خولی پەرلەمان لە 6/11/2022 دەبێت (مقاصە)ی پێ بکرێت لەگەڵ ئەو مووچەی خانەنشینیەی شایستەی دەبن و ئەوەی بە زیاد لە مووچەی خانەنشینی وەریان گرتووە دەبێت بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی”.

حاجییان لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە ڕێكەوتن
پێشت حاجییان لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە ڕێكەوتن
‌‌حاکم قادر ‌‌حەمەجان پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر ‌‌حاکم قادر ‌‌حەمەجان پەیامێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار