لە عەرەفە 287 حاجی بەهۆی گەرماوە لەهۆشخۆیان چوون



وەزارەتی تەندروستی سعودیە تۆمارکردنی 287 حاڵەتی لەهۆشخۆچوون بەهۆی گەرما لەنێو حاجیان ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ماندوێتییەوە 287 حاجی تووشی لەهۆشخۆچوون بوون، بەڵام باری تەندروستییان جێگیرە.

سەنتەری نیشتمانی کەشناسی لە سعودیە دوێنێ ڕایگەیاند، کە لە “شوێنە پیرۆزەکان” بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕۆژی تەروییە تۆمارکراوە و لە مەککە و عەرەفات و مینا و موزدەلیفە گەیشتووەتە 46 پلە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایگەیاند، ژمارەی حاجیان گەیشتووەتە 1,845,045 کەس، کە لە زیاتر لە 150 وڵاتەوە هاتوون.

‌‌حاکم قادر ‌‌حەمەجان پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت ‌‌حاکم قادر ‌‌حەمەجان پەیامێکی بڵاوکردەوە
كۆمسیۆن دەرگای تۆماركردنی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان كردەوە
دواتر كۆمسیۆن دەرگای تۆماركردنی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان كردەوە
ەیوەندیدار