گۆڕانكاری لە كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕوودەدات



سبەینێ‌ جەژنی قوربانە و بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە یەكەم ڕۆژی جەژندا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام لە دوو ڕۆژی كۆتایی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و كەشێكی فێنكی دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ‌ چوار شەممە، كە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە، ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ بۆ ٢ پلە بەرزدەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ١٠ – ٢٠ کم/ كاتژمێر دەبێت.

ڕاشیگەیاند، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەینێ‌ (ھەولێر ٤١ پلە و سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجە ٤٠ پلە و کەرکوک ٤٢ پلە و گەرمیان ٤٤ پلە) دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ دوو سبەی پلەکانی گەرما ھاوشێوەی سبەی جێگیر دەبێت، بەڵام لەڕۆژی ھەینیەوە ڕێکەوتی ٣٠-٦ تاوەكو ٣-٧ بەھۆی کاریگەری بارستە ھەوایەکی نوێ لەدەریای ناوەراستەوە پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

 

كۆمسیۆن دەرگای تۆماركردنی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان كردەوە
پێشت كۆمسیۆن دەرگای تۆماركردنی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان كردەوە
دەنگۆی گیانلەدەستدانی گەنجترین حاجی كورد لە عەرەفە ڕەتدەكرێتەوە
دواتر دەنگۆی گیانلەدەستدانی گەنجترین حاجی كورد لە عەرەفە ڕەتدەكرێتەوە
ەیوەندیدار