کۆچکردن بۆ ئەڵمانیا بەرزترین ئاستی ٧٢ ساڵی رابردووی تۆمار کرد



ژمارەی کۆچبەران بۆ ئەڵمانیا لەساڵی ٢٠٢١دا بە ٣٢٩ هەزار کەس ڕاگەیەنراوە و بەهۆی دروستبوونی جەنگ لە ئەورووپا نزیکەی چوار هێندە زیادیکردووە و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٤٦٢ هەزار کەس و ئەمەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردوودا.

بەگوێرەی داتاکانی نووسینگەی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا، ساڵی رابردوو دوو ملیۆن و ٦٦٦ هەزار کەس کۆچی بۆ ئەڵمانیا کردووە بەو شێوەیەش، ژمارەی کۆچی ساڵانە کە لە ساڵی ١٩٥٠ەوە تۆمار دەکرێت، گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.، هاوکات، یەک ملیۆن و ٢٠٤ هەزار کەس ئەو ولاتەیان جیهێشتووە.

لە راگەیەنراوی نووسینگەکەدا هۆکاری زیادبوونی کۆچ گێڕدراوەتەوە بۆ جەنگی رووسیا-ئۆکراینا، ساڵی رابردوو، نزیکەی یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس لە ئۆکرایناوە کۆچیان کردووە بۆ ئەڵمانیا و، ١٣٨ هەزار کەسیش لە ئەڵمانیاوە کۆچیان کردووە بۆ ئۆکراینا.

بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا، ژمارەی کۆچ لە سووریاوە بۆ ئەڵمانیا ٦٨ هەزار و، لە ئەفغانستانەوە ٥٥ هەزار بووە، لە ساڵی ٢٠٢١دا، ١٩ هەزار کەس لە تورکیاوە کۆچیان کردووە بۆ ئەڵمانیا و، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە ٤٩ هەزار.

ئەنغامی و سامسۆنگ یەکدەگرن بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی دەنگیی ناوازە
پێشت ئەنغامی و سامسۆنگ یەکدەگرن بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی دەنگیی ناوازە
بۆیەکەمجار وێنەیەکی سەدام حسێن لە رۆژی لەسێدارەدانی بڵاودەبێتەوە
دواتر بۆیەکەمجار وێنەیەکی سەدام حسێن لە رۆژی لەسێدارەدانی بڵاودەبێتەوە
ەیوەندیدار