هاوکات لەگەڵ جەژنی قوربان، وێنەیەکی سەدام حسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق بڵاودەکرێتەوە کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی 2006 لەسێدارەدرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەك پەیجی لایەنگرانی ڕژێمی بەعس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێنەیەکی دیکتاتۆری پێشوو سەدام حسێنیان بڵاوکردەوە.
وێنەکە چەند ساتێك پێش لەسێدارەدانی گیراوە کە تێیدا سەدام لەبەردەم کەسێك دانیشتووە و پێدەچێت بڕیاری دادگای بۆ بخوێنێتەوە.
سەدام ڕۆژی 30ی کانوونی یەکەمی 2006 کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، بە تاوانی کوشتوبڕی هاووڵاتییان لە ناوچەی دەجێل. لەسێدارەدرا.