لیرەی تورکی گەورەترین دابەزینی مێژوویی تۆمارکرد



سەرباری هەوڵەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی تورکیا بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دراوی وڵاتەکە، بەڵام گەورەترین دابەزینی مێژوویی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە دوو هەزار و ٦١١ لیرە، کە ئەمەش یەکەمجارە بەهای دراوی تورکیا دابەزینی لەو جۆرە بەخۆوە ببینێت.

دابەزینی بەهای لیرە لە کاتێکدایە کە حکومەت و بانکی ناوەندی تورکیا لە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود بۆ بەرگرتن لە داڕمانەی زیاتری بەهای دراوی وڵاتەکە.

مەرزی شوشمی دەکرێتەوە
پێشت مەرزی شوشمی دەکرێتەوە
لە یەکێک لە سەیرانگاکانی سلێمانی دووکەس خنکان
دواتر لە یەکێک لە سەیرانگاکانی سلێمانی دووکەس خنکان
ەیوەندیدار