لە یەکێک لە سەیرانگاکانی سلێمانی دووکەس خنکان


لە دوو ڕووداوی جیادا دوو كەس لە سەیرانگای كونەماسی خنكان کە یەکێکیان بەڕەگەز نیپاڵییە و دوابەدوای ڕووداوەکان تەرمەكان بۆ پزیشكی دادوەریی سلێمانی گوازراونەتەوە.

هاوڵاتییە نیپاڵییەکە لەگەڵ چوارکەسی دیکە کە بەهەمانشێوە نیپاڵی بوون بەمەبەستی بەسەربردنی کات و حەوانەوە ڕوویان لە سەیرانگای کونەماسی کردبوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەڕووداوێکی دیکەدا گەشتیارێكی بە رەگەز عەرەبیش بە ڕووداوێكی هاوشێوە و لەكاتی مەلەكردندا لەهەمان شوێن خنکا.

هاوکات، تەرمی هەردوو قوربانییەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە دەرهێنرانەوە و لەلایەن تیمەكانی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانییەوە بۆ پزیشكی دادوەری گوازرانەوە.

لیرەی تورکی گەورەترین دابەزینی مێژوویی تۆمارکرد
پێشت لیرەی تورکی گەورەترین دابەزینی مێژوویی تۆمارکرد
لە دوایین ڕۆژدا ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
دواتر لە دوایین ڕۆژدا ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
پەیوەندیدار