ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکستۆنی یەکگرتوو دەڵێت، لە سایەی حکومەتی ھەرێم، حاجیانی کوردستان دوو جار ناهەقیان بەرامبەر دەکرێت، ستەمیان لێدەکرێت.
دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجوومەنی عێراق لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: حاجیانی عێراق (١٠٠) دۆلاریان بە ( ١٣٠,٠٠٠) بۆ گۆڕیونەتەوە.
هەروەها دەشڵێت:” حاجیانی عێراق لە لایەن دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراقییەوە هەریەکەیان نزیکەی بڕی (٢٠٠) دووسەد دۆلاریان وەک دیاری پێشکەش ئەکەن و بۆیان ئەگێڕنەوە، بەڵام حکومەتی هەرێم تا ئێستا ئامادەنییە ئەو هاوکارییەی حاجیانی کوردستان بکات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە حکومەتی هەرێم لە بری خزمەتی هاووڵاتییان و سەرجەم چین و توێژەکان بە داخەوە بووە بەبار بەسەر هاووڵاتییانەوە ڕێک پێچەوانەی هەموو دنیا لە هەرێم هاووڵاتییان لە خزمەتی حکومەتدان نەک بەپێچەوانەوە”.