يانه‌ى ئافره‌تانى هەولێر پاڵەوانییەتی جامى فۆتساڵى عێراقی بەدەستهێنا



یانەی ئافرەتانی هەولێر بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامی عێراقی بۆ یاریی فوتساڵ لەسەر ئاستی خانمان بەدەستهێنا.

يارييه‌كان بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بەبەشداریی ١٠ یانە لە یاریگای کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی شارى دهۆک به‌رێوه‌چوو و ئه‌مڕۆش له‌ يارى كۆتايى دا يانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر رووبه‌ڕووى يانه‌ى قوه‌ ئەلجه‌وييه‌ بوونەوە.

لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتەکەدا، یانەی ئافرەتانی هەولێر به‌ ئه‌نجامى چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر بە دوو گۆڵ یارییەکەی برده‌وه‌ و بووە پاڵه‌وانى جامى فوتساڵى عێراق.

لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەش، دێرین محەمەدی یاریزانی هەولێر وەک باشترین یاریزانی وەرزی جامی فوتساڵی عێراق دیاریکرا و زەینەب عەباسی یاریزانی قوە ئەلجەوییە دوای تۆمارکردنی ٢٠ گۆڵ بە گۆڵکاری پاڵەوانییەتەکە دیاریکرا.

لە بەرواری ١٩ی ٦ی ٢٠٢٣، پاڵه‌وانيه‌تى جامى فوتساڵى عێراق به‌ به‌شدارى یانەی ئافره‌تانى هه‌ولێر، رافيده‌ين، بيلادى، تلسقوف، شه‌هره‌بان، قه‌ره‌قۆش، زه‌ورا، ئالبدێر، سناعات كاره‌با و قوه‌ ئه‌لجه‌ويیه‌ دەستیپێکردبوو.

دارا سێکانیانی: حاجیانی هەرێمی کوردستان دوو جار ناهەقیان بەرامبەر دەکرێت
پێشت دارا سێکانیانی: حاجیانی هەرێمی کوردستان دوو جار ناهەقیان بەرامبەر دەکرێت
١٢٠ کارتۆن یاری ئاگرین دەستی بەسەردا گیرا
دواتر ١٢٠ کارتۆن یاری ئاگرین دەستی بەسەردا گیرا
ەیوەندیدار