بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ڕایدەگەیەنێت، كەسێكی خەڵكی دەرەوەی هەرێم بەناوی هەلی كارەوە دەستدرێژی كردۆتە سەر دوو كچ.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی 25/6/2023 تۆمەتبارێك بە ناوی (د.ب.ع) تەمەن (35) ساڵ خەڵكی دەرەوەی هەرێمە بەناوی هەلی كارەوە كۆمپانیایەكی داناوە لە سلێمانی پاش ئەوەی دەستدرێژی دەكاتە سەر دوو كچ، بڕێك پارەشیان لێ وەردەگرێت.
ڕاشیگەیاندووە، دوێنێ هەردوو كچەكە سەردانی نوسینگەی (ڕۆژهەڵات)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانیان كرد بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستبەجێ بەفەرمانی (دادوەری لێكۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی) ناوبراو دەستگیركرا و بەپێی ماددەی (393) لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە.