داهاتی نەوتی عێراق 7 ملیار دۆلاری تێپەڕاند



وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 102 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەكەشی گەیشتۆتە زیاتر لە 7 ملیار دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە مانگی ئایاری ڕابردوودا كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی 102 ملیۆن و 463 هەزار و 387 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر بەرمیل نەوتێك بەتێكڕای گشتی بە 71 دۆلار و 485 سەنت فرۆشراوە.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی داهاتی فرۆشتنی نەوت لەو مانگەدا گەیشتۆتە 7 ملیار و 324 ملیۆن دۆلار.

 

لە سلێمانی بەناوی هەلی كارەوە دەستدرێژی دەكرێتە سەر دوو كچ
پێشت لە سلێمانی بەناوی هەلی كارەوە دەستدرێژی دەكرێتە سەر دوو كچ
دۆلار بەرزبووەوە و بازاڕی دۆلارەكە دادەخرێت
دواتر دۆلار بەرزبووەوە و بازاڕی دۆلارەكە دادەخرێت
ەیوەندیدار