عێراق بڕە پارەیەک بەبەشێک لە حاجیان دەدات



ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدوڵا نائیلی سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیانکردووە بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی بەسەر ئەو حاجییە عێراقییانەدا  کە کەسوکاری شەهیدانن.

باسی لەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیەی بۆ ئەو حاجیانە تەرخانکراوە لەگەڵ ئەو بڕەپارەیەدا پێیان دەدرێت کە دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق بۆ سەرجەم حاجیانی تەرخانکردووە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بەبڕی پارەکە نەکراوە.

دەشڵێت، بەردەوامن لە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان لە بوارە جیاوازەکاندا و لە هەوڵدان یەکەی نیشتەجێبوونی شایستەیان بۆ دابین بکەن.

پێشتریش دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاندبوو، لە چوارچێوەی هاوکارییەکانیان بۆ حاجیان، پارە بەسەر حاجیانی عێراقدا دابەشدەکەن.

ئێران: پێویستە لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن
پێشت ئێران: پێویستە لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن
کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن چۆن دەبێت؟
دواتر کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن چۆن دەبێت؟
ەیوەندیدار