بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێم لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، “لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا ئاسمانى هەرێم بە گشتى ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو لە ناوچە شاخاوییەکان لە نێوان ٣٠-٣٥ پلەى سیلیزى دەبێت و لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان لە نێوان ٢٧-٣٠ پلەى سیلیزى دەبێت، لە ئیدارەى گەرمیان لە نێوان ٤٢-٤٤ پلەى سیلیزى دەبێت بەوەش دەبێتە گەرمترین ناوچەی هەرێم”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە یەکەم رۆژی جەژندا لە سەنتەری پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: ٤٠ پلەی سیلیزی
سلێمانى: ٣٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤١ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٤٣ پلەی سیلیزی
ئەوەشخراوەتەڕوو ڕۆژى پێنجشەممە پلەی گەرما یەک پلە بەرز دەبێتەوە و ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پێشبینی دەکرێت ڕۆژی هەینی پلەکانی گەرما نزیکەی ٢ – ٣ پلەی سیلیزی دابەزێت.