کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن چۆن دەبێت؟



بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێم لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، “لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا ئاسمانى هەرێم بە گشتى ساماڵ دەبێت  و بەرزترین پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو لە ناوچە شاخاوییەکان لە نێوان ٣٠-٣٥ پلەى سیلیزى دەبێت و لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان لە نێوان ٢٧-٣٠ پلەى سیلیزى دەبێت، لە ئیدارەى گەرمیان لە نێوان ٤٢-٤٤ پلەى سیلیزى دەبێت بەوەش دەبێتە گەرمترین ناوچەی هەرێم”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە یەکەم رۆژی جەژندا لە سەنتەری پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر: ٤٠ پلەی سیلیزی

سلێمانى: ٣٧ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤١ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٤٣ پلەی سیلیزی

 

ئەوەشخراوەتەڕوو ڕۆژى پێنجشەممە پلەی گەرما یەک پلە بەرز دەبێتەوە و  ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پێشبینی دەکرێت ڕۆژی هەینی پلەکانی گەرما نزیکەی ٢ – ٣ پلەی سیلیزی دابەزێت.

عێراق بڕە پارەیەک بەبەشێک لە حاجیان دەدات
پێشت عێراق بڕە پارەیەک بەبەشێک لە حاجیان دەدات
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بەکارەکانی هێنا
دواتر فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بەکارەکانی هێنا
ەیوەندیدار