سوید سەركردەیەكی پەكەكە ڕادەستی توركیا دەكات



سوید سەركردەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕادەستی توركیا دەكات كە بە زیاتر لە شەش ساڵ زیندانی حوكمدراوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حزبەكە كە لەلایەن ئەنقەرەوە بە تیرۆریست پۆلێن دەكرێن.


ئاژانسی “ئەنادۆڵ” لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویكردەوە، محەمەد تات لە ساڵی 2015وە بەرەو سوید هەڵاتووە، بەو هۆیەی لە توركیا سزای زیندانی بۆ دەرچووە، بۆيە لەوڵاتە داوای مافی پەنابەری كردووە، بەڵام داواكارییەكەی ڕەتكراوەتە، پۆلیسیش ماوەیەك لەمەوبەر دەستبەسەری كردووە لە مۆڵنداڵ و لەپاش تەواوكردنی ڕێكارەكانیش بە فڕۆكە ڕەوانەی توركیا كراوەتەوە.

بەپێی ئاژانسەكە، سەرلەئێوارەی دوێنێ‌ هەینی، تات كەیشتۆتە فڕۆكەخانەی ئیستەنبوڵ و ڕادەستی پۆلیسی توركیا كراوە و چاوەڕوان دەكرێت بدرێتە دادگا.

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاندبوو، دانوستانەكان لەگەڵ فنلەندا و سوید سەبارەت بە هاتنەناوەوەیان بۆ ناتۆ بەشێوەیەكی ئەرێنی بەردەوامن، بەڵام تائێستاش پێویستییان بە جێبەجێكردنی یاداشتی بنبڕكردنی تیرۆرە.

تەم شارەكان دادەپۆشێت و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
پێشت تەم شارەكان دادەپۆشێت و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
حكومەتی عێراق بۆ نرخی ئینتەرنێت بڕیاریدا
دواتر حكومەتی عێراق بۆ نرخی ئینتەرنێت بڕیاریدا
پەیوەندیدار