کەشناسی پێشبینی دەکات کە خێرایی ئەو ڕەشەبایەی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە زیاد بکات و سبەینێش پلەی گەرما کەمێك دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، خێرایی با ١٥-٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کەم بۆ سەروو ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای هەرێم.
سەبارەت بە سبەینێش ڕوونیکردەوە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.
راشیگەیاند، پلەکانی گەرما ٢-٣ پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بەتۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەوەشیخستەڕوو کە خێرایی با ١٠-٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەمێنێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٤٠ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٣٦ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٣٧ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٤١ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٨ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٢٦ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٣٩ پلەى سیلیزى
سۆران : ٣٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٤٢ پلەى سیلیزى