دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە هەولێر کۆببنەوەە.
سۆران جەمال، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و تێیدا “دۆخی هەرێم و قەیرانەکان و چۆنێتی چارەسەرکردنیان تاوتوێ دەکرێن”.
ڕوونیشیکردەوە، شاندی یەکێتی پێکدێت لە شێخ جەعفەر، دەرباز کۆسرەت، شاڵاو عەلی و سالارسەرحەد.
دوێنێش بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی زنجیرەیەك سەردانی خێرای بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری ئەنجامدا و تێیدا باسیان لە دۆخی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمان کرد.