سبەینێ شایستەی وانەبێژان بۆ مانگی پێنج دەدرێت



سەرچاوەیەک لەنوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند سبەینێ شایستەی مانگی پێنجی مامۆستایانی وانەبێژی سلێمانی دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ عەلی رەئووف مستەفا ڕایدەگەیەنێت ، دووشەممە و سێشەممە پێش جەژن شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ، بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

وتیشی، “لەگەڵ پەروەردەکان و بانکەکان قسەمان کردووە، چەکی موچە ئامادەیە و پارەش خراوەتە سەر هەژمارەکانیان و هەوڵ دەدرێت سبەی لە سەرجەم پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان دەست بەدابەشکردنی بکرێت.”

 

 

هاوکات ناوی سەرجەم پەروەردەکان ی ئاشکراکرد کە شایستەی دارایی وانەبێژان دابەشدەکەن پێش چەژن :

 

پەروەردەی ناوەندی هەولێر

پەروەردەی دەشتی هەولێر

پەروەردەی دەوروبەری هەولێر

پەروەردەی شەقڵاوە

پەروەردەی خەبات

پەروەردەی مخمور

پەروەردەی کۆیە

پەروەردەی سۆران

پەروەردەی چۆمان

پەروەردەی مێرگەسۆر

پەروەردەی ڕەوندز

پەروەردەی ڕۆژهەلاتی سلێمانی

پەروەردەی رۆژئاوا سلێمانی

پەروەردەی هەڵەبجە

پەروەردەی کفری

پەروەردەی دوکان

پەروەردەی چەمچەماڵ

پەروەردەی سەیدصادق

پەروەردەی کەلار

پەروەردەی دەربەندیخان

پەروەردەی پێنجوێن

پەروەردەی شارەزوور

پەروەردەی سارباژێر

پەروەردەی قەرەداغ

پەروەردەی رانیە

پەروەردەی پشدەر

پەروەردەی کەرکوک بەشی کوردی

پەروەردەی ڕۆژهەلات دهۆک

پەروەردەی ڕۆژئاوا دهۆک

پەروەردەی بەردەڕەش

پەروەردەی ئاکرێ

پەروەردەی شێخان

پەروەردەی سێمێل

پەروەردەی زاخۆ

پەروەردەی ئامێدی

پەروەردەی تلکێف

پەروەردەی شەنگال

فازڵ نەبی: نرخی دۆلار نابێتە 130 هەزار دینار
پێت فازڵ نەبی: نرخی دۆلار نابێتە 130 هەزار دینار
نرخی دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
دوات نرخی دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
پەیوەنیدر