شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی خۆی بۆ دۆخی كەشوهەوای هەرێم ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەدەكات، كە سبەینێ ڕەشەبا كۆتایی لە ڕۆژی سێ شەممەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە ٢٦-٦-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم ساماڵێکی ڕوون ئەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەڕێژەی ١ تا ٢ پلە بەرزتر ئەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند، کاریگەری ئەو ڕەشەبایەی، کە لەناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم چالاکبووە بۆ ئەمشەویش بەردەوامی ئەبێت و سبەی لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ لاواز ئەبێت و کۆتایی دێت .
وتیشی، “دوو سبەی سێ شەممە ٢٧-٦-٢٠٢٣ بارستە ھەوایەک لەدەریای ناوەڕاستەوە کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ ئەبێتەوە لە ئەنجامدا پێشبینی دەکرێت پلەی گەرمی ٢ تا ٤ پلە بەگوێرەی ناوچەکان نزم ببێتەوە”.