فازڵ نەبی: نرخی دۆلار نابێتە 130 هەزار دینار



بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای دەكات، نرخی دۆلار ھیچ پەیوەندییەکی بە یاسای بودجەوە نەماوە و دەشڵێت: “پێشبینی ناکەم نرخی دۆلار دابەزێت بۆ نرخی جێگیرکراو لەنێو بودجەدا”.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھیچ پەیوەندییەکی بە یاسای بودجەوە نییە، چونکە لەنێو یاسای بودجەدا نرخی دۆلار بە ١٣٠ ھەزار دینار جێگیرکراوە، واتە یاسای بودجە بچێتە بواری جێ بەجێکردنیش ھیچ کاریگەریەکی لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی نابێت.

وتیشی: بابەتی دۆلار قۆرغکاری تێدا دەکرێت بۆ ئەوەی گەندەڵی تێدا بکرێت و نرخی دۆلاری ناگاتە ئەو نرخە فەرمییەی عێراق دیاری کردوە، چونکە پێش پەسەندکردنی بودجەش بانکی ناوەندی ڕۆژانە دۆلاری زۆری دەخستە بازاڕەوە.

فازڵ نەبی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەداخەوە نرخی دۆلار لە بری ئەوەی دابەزێت بەرەو ھەڵکشانە، من پێشبینی ناکەم نرخی دۆلار دابەزێت بۆ نرخی جێگیرکراو لە نێو یاسای بودجەدا، چونکە جێبەجێکردنی یاسای بودجە ھیچ لە بابەتی نرخی دۆلار ناگۆڕێت و ھەر بە بەرزی دەمێنێتەوە.

 

كاتی نەمانی ڕەشەبا و هاتنی هەوایەكی فێنك ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی نەمانی ڕەشەبا و هاتنی هەوایەكی فێنك ڕاگەیەنرا
سبەینێ شایستەی وانەبێژان بۆ مانگی پێنج دەدرێت
دواتر سبەینێ شایستەی وانەبێژان بۆ مانگی پێنج دەدرێت
ەیوەندیدار