پشووەکانی جیهان بۆ تۆپی پێ کەمە و بەمزوانە دەست بە خولەکانی جیهان دەکرێتەوە.
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، ئارامی و پشووەکانی تۆپی پێ هێندەیان نەماوە و هەر لەئێستاوە پێشبینییەکان بۆ وەرزی نویی خولەکانی جیهان دەستی پێکردووە.
سەرەڕای ئەو وەرزە ماندووەی کە ئەستێرەکانی جیهان لە ئەوروپا ئەزموونی دەکەن، بەڵام کاتی “پشوودان” زۆر کەمە، بەو پێیەی گەورەترین خولەکانی جیهان زوو دەست پێدەکەنەوە.
هەندێک لەگرنگترین یارییەکانی داهاتوو ئەمانەن:
٦ی ئابی ٢٠٢٣
یاری (شێڵدی خێرخوازی- Charity Shield ) لە نێوان مانچستەر سیتی و ئارسناڵ لە یاریگای وێمبڵی بەڕێوەدەچێت.
11ی ئاب
خولی نایابی ئینگلیزی بە یاری پاڵەوانی وەزری پێشوو مان سیتی لەگەڵ پاڵەوانی( Championship) بێرنلی پاڵەوانی ئینگلتەرا دەستپێدەکات.
سەرەتای خولی ئیسپانی، “لالیگا”، لە قۆناغی یەکەمدا، بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی خیتافی دەبێتەوە،
ڕیاڵ مەدریدیش ڕووبەڕووی ئەتلەتیک بلباو دەبێتەوە.
هەروەها دەستپێکی خولی فەرەنسا، و خشتەی یارییەکان تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.
١٢ی ئاب
جامی سوپەری ئەڵمانیا لە نێوان بایرن میونشن و یانەی ڕیدبول لایپزیگ لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا دەستپێدەکات.
١٦ی ئاب
یاری جامی سوپەری ئەوروپا لە نێوان مانچستەر سیتی ئینگلتەرا و سیڤیلیای ئیسپانیا لە ئەسینای پایتەخت بەڕێوەدەچێت .
١٨ی ئاب
دەستپێکردنی یارییەکانی بۆندسلیگای ئەڵمانی،و خولی ئیتاڵیا “سیریا ئەی”، بەڵام تا ئێستا خشتەی یارییەکان ئاشکرا نەکراوە.
١٩ی ئەیلول
دەستپێکی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.