نیمار بەشداریی لە قۆناغی 16ی مۆندیالدا دەكات؟



ڕۆدریگۆ لاسیمار پزیشكی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە دوای دۆڕاندنی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر بە كامیرۆن بە ئەنجامی 1-0، باسى چاكبوونەوەی دانیلۆ بەرگریكاریی هەڵبژاردەكە دەكات لە پێكان و دەڵێت، نیماریش خەریكە دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی كۆریای باشوور لە قۆناغی 16ی مۆندیال.

لە یەكەم یاریی هەڵبژاردەكەيان بەرامبەر بە سربیا، دانیلۆ و نیمار تووشی پێكان بوون، ئەمەش وایكرد لە یارییەكانی سویسرا و كامیرۆن لە قۆناغی گروپەكاندا یاریی نەكەن.

لاسیمار لە بارەی ئامادەبوونی هەردوو یاریزانەكە لە یاریی قۆناغی 16 لە دوو شەممەی داهاتوو، بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندووە”ئەوەی پەیوەندی بە نیمار و ئەلێكسیس ساندرۆوە هەيە، لەوبڕوایەين كاتی باشمان لەبەردەمدایە و دەكرێت لەو یارییەدا بەشداربن، دانیلۆش لە ڕاهێنانەكاندا بەشدارە و نیشانە ئەرێنییەكانی چاكبوونەوەی پێوە دەركەوتووە”.

 

ڕووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆكراین دەستپێكردەوە
پێت ڕووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆكراین دەستپێكردەوە
عیراق پێشینەیەكی 10 دەفتەر دۆلاری دەداتە هاووڵاتیان
دوات عیراق پێشینەیەكی 10 دەفتەر دۆلاری دەداتە هاووڵاتیان
پەیوەنیدر