عێراق مووچە بۆ ڕزگاربووانی ژێر دەستی داعش دەبڕێتەوە



وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی “ئەحمەد ئەسەدی” وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، مووچە بۆ ڕزگاربووانی ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش تەرخان دەکرێت.

حکومەتی عێراق لەبەرنامەکانی پێستریدا بڕیاری دابوو بڕە پارەیەک وەک مووچەی مانگانە بۆ ڕزگاربوانی دەستی داعش ببڕێتەوە و لەدوای تەواو بوونی پشوەکانی جەژنی قوربانەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە .

سەراب ئلیاس، بەڕێوەبەری گشتی ڕزگاربووانیش ڕایگەیاند، بڕینەوەی ئەو مووچەیە دوای تەواوبوونی رێکارە تەکنیکی و ئیدارییەکان بووە لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا و بەھۆی جەژنی قوربانەوە.

پێشتر ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندبوو، حکومەت نزیکەی ٢٥ ملیار دیناری بۆ بەڕێوەبەرایەتی رزگاربووان وەک مووچە تەرخان کردووە، کە مانگانە بڕی ٨٠٠ ھەزار دیناریان پێدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، ھەزار و ٦٧٠ داواکارییان پێشکەش کراوە، بڕیارەکەش ٤٨٥ ژن و ٣٥٣ منداڵ دەگرێتەوە و ئەوانەی دیکەش لە جێبەجێکردندان.

تا ئێستا ڕوون نییە ئەم بڕیارەی بەغدا ڕزگاربوانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یان نا.

سەڵاحەدین بەهادین بۆ مووچەی فەرمانبەران پەیامێك بە بافڵ تاڵەبانی دەدات
پێت سەڵاحەدین بەهادین بۆ مووچەی فەرمانبەران پەیامێك بە بافڵ تاڵەبانی دەدات
وەزارەتێكی عێراق دامەزراندن دەكاتەوە و هەرێم دەگرێتەوە
دوات وەزارەتێكی عێراق دامەزراندن دەكاتەوە و هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار