قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رتاشخانه‌یەك داده‌خات



به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رتاشخانه‌ی پێشڕه‌و داده‌خات.

له ‌ڕاپۆرتی لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن لیژنه‌كه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رتاشخانه‌ی پێشڕه‌و له‌ گه‌ڕه‌كی ئاشتی داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.‌

ئاماژەی بەوەشكردووە، یه‌كێك له‌سه‌ر پێچییه‌كانی دیكه‌ی سه‌رتاشخانه‌ی پێشڕه‌و، كردنه‌وه‌ی خولی فێربونی سه‌رتاشییه‌، ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕێنماییه‌كانی كاركردن سه‌رپێچییه‌ و ته‌نها په‌یمانگاكان ده‌توانن خولی فێركردنی پیشه‌كان بۆ فێرخوازان بكه‌نه‌وه‌.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقایٔیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

 

یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات
پێت یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات
كەسێكی دیكە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
دوات كەسێكی دیكە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر