وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند یاسای بودجە لە سەرەتای ئەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند سبەینی یاسای بودجە لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقدا بڵاودەکرێتەوە.
هەرچەندە نیوەی یەکەمی ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام وەزارەتی داد ڕایگەیاند، یاساکە لە ڕۆژی ١/١/٢٠٢٣وە جێبەجێ دەکرێت.
بەو پێیەش حکومەتی عێراق دەبێت شایستە داراییەکانی مانگەکانی پێش پەسەندکردنی بودجەش بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.