وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە



وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند گرفتەکەی کێڵگەی کۆرمۆر چارەسەر کرا و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەو گرفتەی لە کێڵگەی کۆرمۆڕ ببووە هۆی وەستانی پڕۆسەی گواستنەوەی گازی شل بۆ وێستگەکانی کارەبا چارەسەر کرا.

ڕوونیشیکردەوە، “ئێوارە دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و 1800 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە”.

شەوی ڕابردووە وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە.

بە هۆی ئەو گرفتەوە بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەم كرایەوە.

دوو کەس بە زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیرکران
پێشت دوو کەس بە زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیرکران
کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکایی گەیشتە ڤێتنام
دواتر کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکایی گەیشتە ڤێتنام
ەیوەندیدار