به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی سودانی فەرمانی دیوانیی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ركردوه.
له فه‌رمانه‌كه‌دا كه مانگی رابردوو دەرکراوه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی ده‌ركردوه بۆ بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به بەیاسای نەوت و غازه‌وه هه‌یه.