بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، چاوەڕوان دەکرێت ئەو ڕەشەبایەی چەند ناوچەیەیکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بەردەوام بێت، بەڵام سبەینێ تاڕادەیەك خێراییەکەی کەم دەکات.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با ( 15 – 25 ) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
ڕوونیشیکردەوە کە سبەینێ دووشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و گەرماش یەك پلە بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەشیدا بەوە خێراى با ( 10 – 20 ) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 40 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 43 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى
سۆران : 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 46 پلەى سیلیزى