یه‌ڤگینی پریگۆژین، دامەزرێنەری كۆمپانیای ئه‌منیی ڤاگنەر رایگەیاند، لە بەرپرسیارێتی رژانی خوێنی هاووڵاتیی رووسیا له ریزی یه‌كێك له لایه‌نه‌كان تێگه‌یشتوون و بەپێی پلانەکە کاروانەکانیان ده‌گێڕنه‌وه و دەگەڕێنەوە کەمپەکانیان.
یه‌ڤگینی پریگۆژین لە کەناڵی تێلێگرامی ڤاگنەر نامەیەکی دەنگی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند: “ڤاگنەریان هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه. لە ٢٣ی حوزەیران ده‌ستمان به ‘رێپێوانی دادپەروەریی’ کرد. له‌ماوه‌ی یەک رۆژدا، نزیکەی ٢٠٠ کیلۆمەتر لە مۆسکۆوە دوور بووین. لەو ماوەیەدا نه‌مانهێشت یه‌ك دڵۆپ خوێنی جه‌نگاوه‌ره‌كانمان بڕژێت”.
وتیشی:’ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ساته‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه خوێن بڕژێت و رایگه‌یاندووه: “بۆیە ئێمە بە تێگه‌یشتنی ته‌واوه‌تی له‌و بەرپرسیارێتییەی کە ده‌كرێت خوێنی رووسه‌كان له ریزی یه‌كێك لە لایەنەکاندا بڕژێت، کاروانەکانمان ده‌گێڕینه‌وه و بەپێی پلانه‌كه دەگەڕێینەوە کەمپە مەیدانییه‌كان”.