دوای یاخیبوونی گرووپی ڤاگنه‌ر له حكوومه‌تی رووسیا، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، سێرگی سۆبیانین ئاشكرایكرد، رۆژی دووشەممە ٢٦ی حوزەیران كراوه‌ته پشوو له پایته‌خت.`
سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، لە تێلیگرام نووسیویەتی، ئۆپەراسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرلە شارەکە دەستیپێکردووە و ئاشكرایكرد بە قۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕن.
وتیشی: “لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکان بۆ نزمترین ئاست، رۆژی دووشەممە وەک پشوو راگه‌یه‌ندرا”.
سۆبیانین وێڕای ئاماژەدان بەوەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت لە رۆژی دووشەممەدا بەردەوام دەبن لە کارکردن، داوای لە دانیشتوانی مۆسكۆ كرد تا دەتوانن له‌نێو شاردا هاتوچۆ نه‌كه‌ن.
هاوكات پارێزگاری مۆسکۆ بۆنە گشتیی و جەماوەرییەکانی له پارێزگاگه تا ١ی تەمووز قەدەغە کرد.
– یاخیبوونی گرووپی ڤاگنەر لە حکوومەتی رووسیا
دامەزرێنەری كۆمپانیای ئه‌منیی ڤاگنەر، یه‌ڤگینی پریگۆژین، سوپای رووسیای به‌وه تاوانبار کردبوو كه هێرشی كردووه‌ته سەر ڤاگنەر و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کردبوو. چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر ئۆكرانیایان جێهێشتبوو و چووبوونه نێو ناوچه‌ی رۆستۆڤ له‌سه‌ر سنوور.
لە بەرامبەر ئه‌مه‌دا دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا، بە تاوانی “یاخیبوونی چەکداریی” سكاڵای تۆماركردبوو.
هاوكات سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین یاخیبوونه‌كه‌ی ڤاگنه‌ری به “ناپاكی له نیشتمان” ناوبرد.
یه‌ڤگینی پریگۆژین رایگه‌یاندبوو كه به‌ره‌و مۆسكۆ ده‌چن و له‌به‌رامبه‌دا كۆشكی كرملین له زۆر ناوچه‌ی وڵاته‌كه رێكاره ئه‌منییه‌كانی زیادكردبوو.