ڕێککەوتن کرا و گرووپی ڤاگنەر دەکشێنەوە



بەپێشنیاری لۆکاشینکۆی سەرۆکی بێلا ڕووسیا ڤاگنەر لەپێشڕەوی بەرەوە مۆسکۆ وەستا.

 

سەرۆکی بێلاڕووسیا لۆکاشینکۆ ڕایگەیاند کە نێوەدگیری لەنێوان مۆسکۆ و سەرۆکی گرووپی ڤاگنەردا کردووە و ، هەردوولا ڕەزامەندییان نیشانداوە بۆ گفتوگۆ کردن و، سەرۆکی ڤاگنەریش دەڵێت ” لەسەرداوای لۆکاشینکۆ پێشڕەوییەکانمان بەرەو مۆسکۆ ڕادەگرین”.

پێشنیارەکەی سەرۆکی بێلاڕووسیا خۆی لە پاراستنی سەرجەم هێزەکانی ڤاگنەر و دەستەبەری سەلامەتی بۆ ئەندامان و سەرکردەی ئەو گرووپە بینیوەتەوە ، هاوکات لۆکاشینکۆ بە میدیاکانی ڕووسیای ڕاگەیاند ڤلادیمێر پۆتین ڕەزامەندی داوە و هەردوولا ڕێکەوتنیان کردووە و ڤاگنەر لەئێستادا پیشڕەوییەکانی بەرەو مۆسکۆ ڕاگرت و پاشەکشەی هێزەکانی دەستپێکرد.

یاخیبوونی ڤاگنه‌ر پشووی بە مۆسکۆ راگەیاند
پێشت یاخیبوونی ڤاگنه‌ر پشووی بە مۆسکۆ راگەیاند
فرمێسك “فرمێسك” بڵاوكردەوە
دواتر فرمێسك “فرمێسك” بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار