بڕیارێکی گرنگ لە واشنتۆنەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕوسیا



ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرجەم باڵیۆزخانەکانی ڕاسپاردووە، کە بێدەنگ بن بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئێستای ڕوسیا، چونكە حکومەتی ئەمریکا هیچ نیازێکی نییە بۆ تێوەگلان لەو ڕووداوانەدا.

لە پەیامێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە بۆ باڵیۆزخانەکانی ناردووە، داوای لێکردن پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی میواندار “ئەو وڵاتانەی باڵیۆزخانەكانی تێدایە” نەکەن سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئێستای ڕوسیا.

ڕوونیشی کردۆتەوە، کە ئەگەر ئەو وڵاتانە پەیوەندییان لەگەڵدا بکەن، ئەوا لەم حاڵەتەدا دەبێت باڵیۆزخانەکان ئەمانەی خوارەوە بگەیەنن پەیامێک بەناوی ئەمریکاوە، کە ئەوەیە کە “لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی دۆخەکە دەکەن” و “ئەمریکا هیچ نیازێکی نییە خۆی لەم بابەتەدا بەشدار بکات”.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، “سەبارەت بە حکومەتە میواندارەکان، بەرپرسانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و کارمەندانی باڵیۆزخانەکان نابێت بە شێوەیەکی چالاکانە و بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە لە واشنتۆنەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی میواندار بەشداری بکەن”.

جەختیشی كردۆتەوە، “نابێت ئەم نوێنەرایەتیانە ڕاستەوخۆ هیچ بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی پێشکەش بکەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، ڕوسیا ڕووبەڕووی دۆخێكی هەڵگەڕانەوەی ناوخۆیی بووە لەگەڵ گرووپی سەربازی تایبەت بەناوی “ڤاگنەر”، كە یەڤگنی پریگۆژینەوە ڕایگەیاندووە و بانگەشەی ئەوە دەکات، کە هێزەکانی لەلایەن سوپای ڕوسیا بۆردومانکراون، بەڵام سوپای ڕوسیا ئەوەی ڕەتكردۆتەوە.

ڕووسیا هۆشداری لە کارەساتی ئەتۆمی بەجیهان دەدات
پێشت ڕووسیا هۆشداری لە کارەساتی ئەتۆمی بەجیهان دەدات
مۆسکۆ قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند
دواتر مۆسکۆ قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار