مۆسکۆ قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند



سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ قەدەغەی هاتووچۆی لەچەند ناوچەیەکی شارەکە ڕاگەیاند و داوای کرد هاوڵاتیان لەم دۆخە ئاڵۆزەدا لەماڵەکانیان بمێننەوە ،

لەلایەکی ترەوە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە گروپی ڤاگنەر سەرجەم بنکە سەربازییەکانی لەهەر یەک لە شارەکانی رۆستۆڤ و ڤارۆنیژ کۆنتڕۆڵکردووە

هاوکات لەگەڵ بەرەوپێشچوونی دۆخی ڕووسیا و ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە ، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پەیامێکی بۆ ڕۆژئاوا ناردوو تێیدا دەڵێت ” هۆشداری دەدەین بەهەمووان دۆزی ناوخۆی ئێستای ڕووسیا بۆ مەرامەکانتان نەقۆزنەوە”،

ئەم پەیامەی ڕووسیا ،لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپی ڤاگنەر ،کە میلیشیایەکی سەربازییە هەڵگەڕانەوەی خۆیان لە پۆتین ڕاگەیاند و، هەوڵ دەدەن دەست بگرن بەسەر سەرجەم جومگەکانی دەسەلاتی رووسیا ، هاوکات سەرۆکی گروپەکەش دەلێت ” بەم زوانە ڕووسیا سەرۆکێکی نوێی دەبێت “.

بڕیارێکی گرنگ لە واشنتۆنەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕوسیا
پێشت بڕیارێکی گرنگ لە واشنتۆنەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕوسیا
مالكی دژایەتی بۆ پێدانی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا بە پێشمەرگە ڕاگەیاند
دواتر مالكی دژایەتی بۆ پێدانی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا بە پێشمەرگە ڕاگەیاند
ەیوەندیدار