دواین زانیاری لەسەر هەمواری پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران



ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەدووری دەزانێت “بەم نزیكانە” بابەتی پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران بخرێتەوە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی پەرلەمانەوە لەكاتێكدا پێش پەسەند كردنی بودجەی 2023 ئەو بابەتە زۆر ورووژێنرا و حكومەتی عێراقیش لیژنەی تایبەتی بۆ ئامادەكردنی پلەبەندی نوێ‌ داناوە.

موزر كروی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، پلەبەندی مووچە تا ئێستا لەبەردەمی حكومەتدایە و لیژنەیەكی باڵا تایبەتمەندە بە دووبارە داڕشتنەوەی بەشێوەیەكی ورد.

ڕاشیگەیاندووە، خستنەوەڕووی ئەو بابەتە لە ماوەیەكی نزیكدا ئەگەرێكی دوورە، چونكە پێویستی بە ژمارەیەك دۆسیەی ترە وەك دانانی نەخشەڕێگایەك بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەكسانی لەنێوان ملیۆنان فەرمانبەر، كە چەندین ساڵی دوور و درێژە دەناڵێنن بەدەست جیاوازی مووچە و شایستە داراییەكانیانەوە لەنێوان وەزارەت و فەرمانگەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەی دارایی پاڵپشتی پلەبەندی مووچە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت دەكات، تاوەكو لێهاتوویی و شارەزایی و ساڵانی خزمەت پێوەری سەرەكی بێت بۆ دیاری كردنی مووچە نەك شتی دیكە.

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی، “بڕیاری دیاری كردنی كاتێك بۆ خستنەڕووی ئەو دۆسیەیە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە حكومەتەوە، چونكە پلەبەندی مووچە ئەو هەڵە گەورەیە چارەسەر دەكات، كە لەدوای ساڵی 2003ەوە لە مووچەدا هەیە، كە وای كردووە گواستنەوە لەنێوان وەزارەتەكان ڕووبدات بەهۆی جیاوازی شایستە داراییەكانەوە”.

پلەبەندی مووچە لە سەرەتای ساڵی 2023دا خرایەوە بەرباس دوای ئەوەی ماوەی نزیكەی دوو ساڵە لەسەر ئاستی حكومەت و پەرلەمان كاری لەسەر دەكرێت بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لەنێوان مووچە و دەرماڵەی وەزارەتەكان و ئەنجوومەنی وەزیرانیش لیژنەیەكی باڵای لە وەزارەتی دارایی و پلاندانان و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێكهێناوە تاوەكو مووچەی پلە نزمەكان زیاد بكرێت و دەرماڵەكان یەكبخرێن، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارەی زۆری پێویستە تا ئێستا حكومەتی عێراق بڕیاری كۆتایی لەبارەوە نەداوە.

 

فرمێسك “فرمێسك” بڵاوكردەوە
پێشت فرمێسك “فرمێسك” بڵاوكردەوە
ڕووسیا هۆشداری لە کارەساتی ئەتۆمی بەجیهان دەدات
دواتر ڕووسیا هۆشداری لە کارەساتی ئەتۆمی بەجیهان دەدات
ەیوەندیدار