چۆن جلەکان لە موو و چەوری جلوبەرگ پاک بکەینەوە



بۆچی دانانی دەسڕێکی تەڕ لەناو ئامێری جل شۆردن دەتوانێت کاتی زیاترت بۆ بگەڕێنێتەوە و لە توڕە بوون بتپارێزێت

 

کەسێکی ئاسایی لە هەفتەیەکدا نزیکەی ٤ کاتژمێر لە جل شتندا بەسەر دەبات. لە کاتێکدا ئامێری جل شۆری مۆدێرن زۆربەی کارەکان ئەنجام دەدەن، دەتوانین بە شێوەیەکی بەرچاو ئەنجامی شۆردنەکە باشتر بکەین و کاتێکی زۆر پاشەکەوت بکەین بە یەک فێڵی سادە.

 

بە دڵنیاییەوە ئەم شێوازە بەسوودە ئەگەر ئاژەڵی ماڵیت هەبێت یان خاوەنی جلوبەرگی ڕەشی زۆر بیت. تەنها پێش ئەوەی جلەکانت بخەیتە ناو جلشۆرەکەوە ، دەسڕێکی  تەڕ بخەرە ناو ئامێری جل شۆردنەکەتەوە و دەبینیت چی ڕوودەدات.

ئێمە زۆر گومانمان هەبوو لەم فێڵە و بڕیارماندا خۆمان تاقی بکەینەوە ، وە دەبێت دان بەوەدا بنێین کە ئەنجامی کۆتایی لە هەموو چاوەڕوانییەکانمان زیاتر بووە،  دەسڕی تەڕ یارمەتیدەرە بۆ لابردنی چەوری و مووی جلوبەرگ. ئەوان وەک مژەرێک کاردەکەن کە پارچە بچووکەکانی قوماش و پەڕ و قژ پاک دەکەنەوە. هەموو ئەم تەنۆلکانە لەسەر دەسڕی تەڕ کۆتایی دێت و، لە ئەنجامدا، جلەکان زۆر پاکتر دەردەکەون و پێویست ناکات خۆت ئەم هەموو پاشماوەیە لە جلەکانت بکەیتەوە.

 

چۆن بە دروستی ئەنجامی بدەین

لە ٣ دەسڕی تەڕ زیاتر مەخە ناو ئامێری جل شۆردنەکە. کاتێک ئامێرەکە  دەست دەکات بە سوڕانەوە، دەسڕەکان تێکەڵ بە جل و بەرگ دەبن و قژ و پەڕ کۆدەکەنەوە. پێویستە بۆ هەر شۆردنێک دەسڕی تەڕی نوێ بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی بتوانیت ئەنجامە دڵخۆشکەرەکانی ببینیت.

 

دڵنیابە کە دەسڕەکانت  بە ڕادەیەکی پێویست چڕن

پێویستە دەسڕە تەڕەکە ئەوەندە بەهێز بێت کە لەناو ئامێرەکەدا نەدڕێت. هەوڵبدە بۆ تاقی کردنەوە بیاندڕێنی ئەگەر بەزەحمەت توانیت بیکەیت ئەوا  ئەم دەسڕە تەڕانە باشن

 

دەسڕی  کاغەز و قوماش سوودی نابێت

هەوڵ مەدە دەسڕی تەڕ بە کاغەز یان قوماش بگۆڕیت. ئەوانەی لە کاغەز دروستکراون بەس پتەو نین، بۆیە لە کۆتاییدا پارچە کاغەزی بچووک لە جلەکانت پاک دەکەیتەوە. هەروەها دەسڕی  قوماش فێڵەکە ناکات ، تەنها هیچ ئەنجامێک بەهیچ شێوەیەک نابینیت.

 

لەبیرت نەچێت ڕزگارت بێت لە بۆنەکە

ئەگەر ناتەوێت جلەکانت بۆنی دەسڕە تەڕەکە هەڵبمژێت، ئەوا بەرهەمێکی دژە بەکتریا یان بێ بۆن هەڵبژێرە. هەروەها دەتوانیت هەندێک نەرمکەرەوەی قوماشی تێبکەیت بۆ ئەوەی لە بۆنەکەی ڕزگارت بێت.

 

تا ئێستا ئەم شێوازەت تاقیکردۆتەوە؟ ئایا هیچ فێڵێکی تری جلشۆر دەزانیت کە بتوانێت ڕۆژەکەت ڕزگار بکات؟

 

 

ئێران و تورکیا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ڕووسیاوە ڕاگەیاند
پێشت ئێران و تورکیا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ڕووسیاوە ڕاگەیاند
یەک شەممە یاسای بودجە بڵاودەکرێتەوە
دواتر یەک شەممە یاسای بودجە بڵاودەکرێتەوە
ەیوەندیدار