مالكی دژایەتی بۆ پێدانی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا بە پێشمەرگە ڕاگەیاند



سەركردەیەكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، كە لەلایەن نوری مالكییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، مامەڵەی سەربەخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ هەولێر دەکات دەبێتە هۆی دابڕان لە حکومەتی فیدراڵی و دابەشبوونی ناوخۆی وڵاتەکە بەهێزتر دەکات، هاوكات واشنتۆن تۆمەتبار دەكات بەوەی، کە ڕازی بووە بە بەخشینی چەکی بەرگری ئاسمانی بە هەولێر، کە “پێشێلکردنی سەروەری عێراقە”.

عەباس مالکی، سەركردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، دەركردنی ئەم جۆرە بڕیارانە لەلایەن ئەمریکاوە، کە بە دابڕان لە حکومەتی ناوەندی ئەنجام دەدرێت، دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە وڵاتەکەدا.

وتیشی، “واشنتۆن هەوڵدەدات سەربەخۆیی عێراق پێشێل بکات و ئاسایشی ناوخۆی عێراق تێکبدات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ لایەنە ناوخۆییەکان دەکات بە دابڕان لە حکومەتی فیدڕاڵی، دابەشبوونی ناوخۆیی وڵاتەکە بەهێزتر دەکات، چونكە ئەگەر عێراق بڕیار بدات بە چەکی زەبەلاح پشتگیری لایەنە ناوخۆییەکانی ئەمریکا بکات، ئایا واشنتۆن ئەم بابەتە قبوڵ دەکات؟

جەختیشی كردۆتەوە، ئەمریکا دەبێت بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ڕێز لە سەروەری گەلان و وڵاتان بگرێت، و بە دابڕان لە حکومەتی ناوەندی مامەڵە لەگەڵ لایەنە ناوخۆییەکان نەکات.

مۆسکۆ قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند
پێشت مۆسکۆ قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند
لە سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیەنرا
دواتر لە سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار