ئێران و تورکیا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ڕووسیاوە ڕاگەیاند



دوای ئه و یاخیبوونه چه کدارییه ی گرووپی ڤاگنه ڕ له دژی ڕووسیا ده ستپێکرد، تاران پشتیوانی خۆی بۆ دەوڵەتی یاسایی پۆتین دەکات.

میدیاکانی ئێران لە زاری ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە ، ڕایانگەیاند، ئێران پشتیوانی لە سەروەری یاسا لە کۆماری فیدراڵی ڕووسیا دەکات و چاودێری دوایین پێشهاتەکانی ناوخۆی ڕووسیا دەکات.

ئەم ڕاگەیاندنەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنێکی هاوشێوە، لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە، کە تیایدا “پشتیوانی تەواوی” خۆی ڕاگەیاند لە بەرامبەر ئەو یاخیبوونە چەکدارییەی کە گروپی ڤاگنەر لە دژی سەرکردایەتی سەربازی ڕووسیا دەستیپێکرد.

 

دوای ئەوەی یەڤگنی پریگۆژین، فەرماندەی هێزەکانی ڤاگنەر، یاخیبوونی چەکداری لە دژی کرملین ڕاگەیاند،  و لەبەیاننامەیەکدا وتی “بەمنزیکانە مۆسکۆ سەرۆکێکی نوێی دەبێت”.

دوابەدوای یاخیبوونەکە سوپای ڕووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی یاخیبوونی ڤاگنەر دەستپێکرد، ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە “چەقۆیەک لە پشتەوە” وەسفی کرد و دوپاتی کردەوە سزای قورس چاوەڕێی خیانەتکارانە.

 

لە سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیەنرا
پێشت لە سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیەنرا
چۆن جلەکان لە موو و چەوری جلوبەرگ پاک بکەینەوە
دواتر چۆن جلەکان لە موو و چەوری جلوبەرگ پاک بکەینەوە
ەیوەندیدار