فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پێشبڕکێی چەند ماتۆڕسکلێکەوە لە شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و لە ئاکامدا شۆفێری یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان گیانی لەدەستدا.
دەشڵێت:”چەند ماتۆڕسکیلێک لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر پێشبڕکێیان کردووە و یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان بە خێرایەکی زۆر خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکدا و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکلیکە گیانی لەدەستداوە سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکەش بە سەختی بریندار بووە”.