ناوی “محمد” لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی یەکەمدا دێت



لەنوێترین ئاماردا بۆ سەرژمێری باوترین ناو لەجیهاندا کەلەلایەن یەکێک لە دەزگا جیهانییەکانی سەرژمێری کردن بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە ناوی “محمد’ بەربڵاوترین ناوە لەجیهاندا و پلەی یەکەمی لە ڕیزبەندییەکەدا گرتووە.

دەزگا جیهانییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لیستی ئەو ناوانەی بڵاوکردووەتەوە کە لەجیهاندا بەربڵاون و بەشێوەیەکی باو لە منداڵان دەنرێن.

بەگوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکە ٢٧ ناو لەجیهاندا زۆرترین جار لەمنداڵان دەنرێن و لەنێویشیاندا ناوی محەمەد لەپلەی یەکەمدا دێت و دەریدەخات زیاتر لە ١٣٣ ملیۆن کەس لەجیهاندا ناویان “محمد”ە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ناوی “ماریا” لەپلەی دووەمدا دێت کەڕێژەی هەڵگرانی ناوەکە لە جیهاندا زیاتر لە ٦١ ملیۆن کەسە، هاوکات ناوی هەوا لە پلەی کۆتایی لیستەکەدا دێت و هەڵگرانی ناوەکە لەجیهاندا بەزیاتر لە هەشت ملیۆن کەس دیاریکراوە.

لە 16 پارێزگای عێراق پلەی گەرما لە سەروو چل پلەیە
پێشت لە 16 پارێزگای عێراق پلەی گەرما لە سەروو چل پلەیە
ئێران بەبەهای زیاتر لە ٢٦٣ ملیۆن دۆلار شمەکی لە عێراقەوە هاوردەکردووە
دواتر ئێران بەبەهای زیاتر لە ٢٦٣ ملیۆن دۆلار شمەکی لە عێراقەوە هاوردەکردووە
ەیوەندیدار