بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، رێنمایی تایبەت بە تۆمارکردنی چەکی ئاگرین و داماڵینی چەکی جەنگی دەرکراوە، بۆیە پاڵپشت بە ماددەی ١٨ بڕگەی یەک و دوو لە یاسای چەکی ژمارە دووی ساڵی ٢٠٢٢ کە ماوەی یەک ساڵی دیاری کردووە بەمەبەستی تۆمارکردنی چەکی ئاگرین لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەڕیگەی ئەوبنکانەی دەستنیشانکراون.
كارزان ئهمیر، وتهبێژی پۆلیسی ههرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی بنکەکان لە ٤٢ بنکە بوون لەماوەی ڕابردوودا، بەڵام لە ئێستادا بۆ زیاتر ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ و بەڕیوەبەرایەتی گشتی پلیسی هەرێم ٤٨ بنکەی نوێی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینی کردەوە و لە ئێستادا ٩٠ بنکە بۆ ئەو مەبەستە کراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەمتر لەمانگێک ماوە بۆ تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەت بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەر لە تەواوبوونی وادەکە چەکەکانیان تۆماربکەن، چونکە دواتر ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە و چەکەکانیان بە قاچاغ هەژماردەکرێت.
باسی لەوەشکرد، لەکاتی داماڵینی چەک چەکەکە بەخاوەنەکەی دەدەرێتەوە و فۆڕمێکی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی پێدەدەرێت.
وتیشی، بەپێی پڕۆژە یاسای چەک سزای هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بریتییە لە بەندکردن بە ماوەیەک لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت؛ هەروەها پێ بژاردن کە بڕەکەی لە دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە ٥ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.