ناکۆکی لە نێوان دەوڵەتی رووسیا و گرووپی ڤاگنەر سەریهەڵدا



دامەزرێنەری ڤاگنەر، یێڤگینی  پریگۆژین سوپای رووسیا بەوە تاوانبار دەکات، کە هێرشی کردووەتە سەر ڤاگنەر و رایگەیاند دەستیان بە جوڵە کردووە بۆ وەڵامدانەوە، ئاژانسی ئاسایشی فیدڕاڵیی رووسیاش دۆسیەیەکی بە تاوانی “یاخیبوونی چەکداریی” لەسەر یێڤگینی پریگۆژین کردووەتەوە.

 

دوای ئەوەی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمنیی رووسی ڤاگنەر، یێڤگینی  پریگۆژین سوپای رووسیای بەوە تاوانبارکرد کە هێرشی کردووەتە سەر گرووپەکەی و هەڕشەی وەڵامدانەوە کرد، ئاژانسی ئاسایشی فیدڕاڵیی وڵاتەکە دۆسیەیەکی بە تاوانی “یاخیبوونی چەکداریی” لەسەر پریگۆژین کردەوە.

 

پریگۆژین لە پەیامێکیدا لە لە تێلێگرام بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە سوپای رووسیا هێرشی کردووتە سەر کەمپەکانی ڤاگنەر.

 

دامەزرێنەری ڤاگنەر باسی لەوەش کردبوو کە وەزارەتی بەرگریی رووسیا ڤاگنەری فریوداوە و دەیەوێت لەناوی ببات و وتی: “ئامادەبووین سازش بۆ وەزارەتی بەرگریی رووسیا بکەین، چەکەکانمان رادەستبکەین و لە داهاتوودا چارەسەرێک بۆ چۆنییەتی پاراستنی وڵاتەکەمان بدۆزینەوە”.

 

پیرگۆژین وتیشی: “ئەمڕۆ بە مووشەک هێرشیان کردە سەر کەمپەکانمان، ژمارەیەکی زۆر سەربازمان کوژران”.

 

یێڤگینی  پریگۆژین جەختی لەوە کردەوە کە وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە و گوتی: “کۆنسەی ڤاگنەر بڕیاری دەرکرد. دەبێت ئیدارەی سەربازیی وڵاتەکەمان ئەو خراپکارییە رابگرێت کە دەستی پێکردووە. ئەوانەی ئەمڕۆ پیاوەکانی ئێمەیان کوشت و بوونەتە هۆکاری کوشتنی دەیان هەزار سەربازی رووسی سزادەدرێن، داوا لە هەموو کەسێک دەکەم کە رووبەڕوومان نەبنەوە، ئەوەی رووبەروومان دەبێتەوە بە هەڕەشە دایدەنێین و دەستبەجێ لەناوی دەبەین، هەوڵ مەدەن رێگامان لێبگرن، دوای کۆتاییهێنان بەوەی دەستمان پێکردووە دووبارە بۆ بەرەکانی جەنگ دەگەڕێینەوە و بەردەوام دەبین لە پاراستنی وڵاتەکەمان، ئەوانە لەناودەبەین کە سەربازەکانمانیان کوشت و دادپەروەریی دەستەبەر دەکەین، ٢٥ هەزار کەسمان هەیە و دەچین بۆ ئەوەی ئاژاوەکانی وڵاتەکەمان چارەسەر بکەین، هێزی تەکتیک و ستراتیژیی ٢٥ هەزار کەسیمان چاوەڕێمان دەکەن، داوا لە هەموو کەسێک دەکەم کە بێنە ریزەکانمان، ئەمە کودەتایەکی سەربازیی نییە. ئەمە چوڵانەوەی دادپەروەرییە، چالاکییەکانمان رێگریی لە سوپا نییە. زۆرینەی سەربازانی رووسیا پاڵپشتیمان دەکەن، پەیامی پاڵپشتیمان بۆ دەنێرن”.

پیرگۆژین ئاماژەی بەوە کرد کە وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو “بەمەبەستی لەناوبردنی ڤاگنەر بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن هاتووە بۆ ناوچەی رۆستۆڤ و تۆپخانەکان و هێزە ئاسمانییەکان بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێنێت” و بانگەشەی ئەوەی کرد کە تەرمی زیاتر لە دوو هەزار سەربازی رووسی دۆزراونەتەوە و ونبووەکان شاردراونەتەوە.

– وەزارەتی بەرگریی رووسیا هێرشەکەی بەدرۆخستەوە

هاوکات لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو گرتانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە کەمپەکانی ڤاگنەر بڵاوبووتەوە “سەختە” و “ئیستفزازین”.

لای خۆیەوە گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پیسکۆڤ لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە بابەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە زانیاری لەسەر رووداوەکە بە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دراوە و رێوشوێنی پێویست لەسەر ئەم بابەتە گیراوتەبەر.

– ئاژانسی ئاسایشی فیدڕاڵیی هاتە سەرخەت

لەو راگەیەندراوەی کە لە لیژنەی نیشتمانیی رووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە لێدوانەکانی پریگۆژین دوورە لە راستییەوە و تێیدا هاتووە: “ئاژانسی ئاسایشی فیدڕاڵیی، دۆسیەیەکی بە تاوانی یاخیبوونی چەکداریی کردووەتەوە. داوا دەکەین دەستبەجێ کۆتایی بەو چالاکییە ناشەرعییە بهێندرێت”.

ئەمریکا: “چاودێری پێشهاتەکانی رووسیا دەکەین”
پێشت ئەمریکا: “چاودێری پێشهاتەکانی رووسیا دەکەین”
پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ڤاگنەر و سوپای ڕوسیادا ڕوویدا
دواتر پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ڤاگنەر و سوپای ڕوسیادا ڕوویدا
ەیوەندیدار