پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ڤاگنەر و سوپای ڕوسیادا ڕوویدا



لە نوێترین پێشهاتدا هێزەکانی ڤاگنەری سەر بەسوپای ڕوسیا لەگەڵ سوپای ڕوسیا پێکیاندادا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەوان ئاگاداری ئەوەن کە ڕوودەدات ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر، وتیشی، هێزەکانی ڤاگنەر خیانەتیان کردووە و یاخی بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بریگۆجینی ڤاگنەر کە دامەزرێنەری هێزەکەیە و  سەرکردایەتی هێزە شەڕکەرەکە دەکات ڕایگەیاند، ئەوان لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە بەموشەک هێرشکراوەتەسەر بنکە سەربازییەکانیان لە ئۆکرانیا و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە شەڕکەرەکانیان کوژراون، وتیشی ئەمە یاخیبوونی چەکداری نییە بەڵکو هەوڵی چەسپاندنی دادگەرییە.

لە ماوەی رابردوودا، بریگۆجینی ڤاگنەر لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، بڕیاری کریملن بۆ داگیرکردنی کیێڤ لە شوباتی ڕابردوودا لەسەرە کۆمەڵێک بنەمای ناڕاست بنیاتنراوە بۆیە پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت ئەم وتانەی ڤاگنەر دەنگۆی توندی بەرپرسانی ڕوسیای بەدوای خۆیدا هێناو ناکۆکییەکانی نێوانیانی خستە قۆناغێکی نوێیوە.

شەڕی نێوان سوپای ڕوسیا و هێزەکانی ڤاگنەری سەر بەسوپاکە نیگەرانی هاوڵاتیانی روسیای لێکەوتووەتەوە و باری نائاساییش لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا ڕاگەیەنراوە ئەوەش بەهۆی ترس لە ڕوودانی کودەتای سەربازی و دروستبوونی شەڕی ناوخۆ، چونکە بەرپرسانی ڕوسیا ئاماژەی بەوەدەکەن ڤاگنەر لە دوای پوتین دووەمین کەسە لەسەر ئاستی ڕوسیا و جیگای ئومێدی ملیۆنان ڕوسیی بووە لە جەنگی ئەو وڵاتە دژ بە ئۆکراینادا.

هاوکات، لە دوایین وتاریدا پوتین فەرماندەکەی بە تێوەگلان لە تاوانی جەنگ و خەنجەر دان لە پشتی سوپای روسیا تۆمەتبار کرد.

ناکۆکی لە نێوان دەوڵەتی رووسیا و گرووپی ڤاگنەر سەریهەڵدا
پێشت ناکۆکی لە نێوان دەوڵەتی رووسیا و گرووپی ڤاگنەر سەریهەڵدا
گرووپی ڤاگنەر گەیشتە بارەگای ناوچەی سەربازیی باشووری رووسیا
دواتر گرووپی ڤاگنەر گەیشتە بارەگای ناوچەی سەربازیی باشووری رووسیا
ەیوەندیدار