سزای هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت چییە؟



بەگوێرەی یاسای پەسەندکراوی پەڕلەمانی کوردستان هەندێک کەس مافیان پێدەدەرێت مۆڵەتی چەک وەربگرن؛ هەروەها چەند کەسێکیشی دیاری کردووە بەبێ هەبوونی مۆڵەت دەتوانن چەک هەڵبگرن.

باسی لەوەشکردووە، هەموو هاونیشتمانییەک دەتوانێت مۆڵەتی چەک وەربگرێت، بە مەرجێک ئەو خاڵانەی تێدابێت کە یاسای چەک ئاماژەی پێکردووە کە ئەمانەن

١- دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.

٢- تەمەنی لە ٢١ساڵ کەمتر نەبێت.

٣- ڕەفتار و ناوبانگی باش بێت.

٤- بە تاوانی ناسیاسی یان کەتنێکی ئابڕوبەر سزا نەدرا بێت.

٥- لە رووی عەقڵی و جەستەییەوە شیاو بێت.

٦- لە رووی تەکنیکییەوە بۆ هەڵگرتنی چەک شیاو بێت کە بە تاقیکردنەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

٧- چەکەکەی بەشێوەی رەوا بەدەستخستبێت و بۆ هەبوونی پاساوێکی رەوای هەبێت.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ٩٠ بنکەی بەمەبەستی تۆمارکردنی چەک لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە؛ کەسێک خاوەنی چەک بێت، پێویستە لە بنکەی پۆلیسی سنوورەکەی تۆماری بکات و  دەتوانێت چەکەکەش لەگەڵ خۆی نەبات و تەنها ژمارەی چەکەکەی ببات بۆ تۆمارکردن.

وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، هەرکەسێک تاوەکو ٢٢ی تەممووزی ئەمساڵ مۆڵەت بۆ چەکەکەی وەرنەگرێت، بەگوێرەی یاسای چەک مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

بەگوێرەی یاساکە، ئەو کەسەی مۆڵەتی چەکێک وەربگرێت، تەنها خۆی مافی هەیە چەکەکە بەکاربهێنێت؛ مۆڵەتی ئاسایی چەک تەنها بۆ یەک ساڵە و هەندێک بۆ دوو ساڵ دەدرێت.

سزای هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت چییە؟

بەپێی پڕۆژە یاسای چەک سزای هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بریتییە لە بەندکردن بە ماوەیەک لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت؛ هەروەها پێ بژاردن کە بڕەکەی لە دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە ٥ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

بەگوێرەی یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان، چەند کەسێک دەتوانن بێ مۆڵەت چەک هەڵبگرن کە ئەوانیش بریتین لە:

١- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرەکانی.

٢- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگرەکانی.

٣- سکرتێری پەرلەمان و پەرلەمانتاران.

٤- سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەکەی.

٥- وەزیرەکان و ئەوانەی لە پلەی ئەواندان.

٦- سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و دادوەران.

٧- ئەندامانی داواکاری گشتی و لێکۆڵەرە دادوەرییەکان.

٨- ئەندامانی هەردوو نێردەی دیپلۆماسی و کۆنسوڵگەرییەکان.

٩- فەرمانبەرانی پلە تایبەت و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان.

گرووپی ڤاگنەر گەیشتە بارەگای ناوچەی سەربازیی باشووری رووسیا
پێشت گرووپی ڤاگنەر گەیشتە بارەگای ناوچەی سەربازیی باشووری رووسیا
ڕووسیا، وەڵامی یازدەهەمین پاکێجی سزاکانی یەکێتی ئەورووپای دایەوە
دواتر ڕووسیا، وەڵامی یازدەهەمین پاکێجی سزاکانی یەکێتی ئەورووپای دایەوە
ەیوەندیدار