نرخی فرۆشتنی گەنمی جوتیاران بە کۆمپانیاکان دیاری دەکرێت



وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی عێراق کردووە سەرجەم گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، “پلانی دیکەمان ئەوەیە کە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کۆدەبینەوە بۆ دیاریکردنی نرخێک بۆ ئەوەی جوتیاران گەنمەکانیان بەو کۆمپانیایانە بفرۆشن”.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە هەوڵداین بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار بدات سەرجەم گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت”.

وتیشی داوایان لە لیژنەی بەبازاڕکردنی گەنمی عێراق کردووە ماوەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران درێژبکرێتەوە و بڕی ئەو گەنمەش کە لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، زیاد بکرێت ئەگەر ئەمە نەکرێت ئەوا گەنمی جوتیاران بەنرخێکی دیاریکراو دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بە هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان دەفرۆشرێت ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمساڵ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە سنووردارکراوە.

هاوکات، وەرنەگرتنی سەرجەمی گەنمی هەرێم لەلایەن عێراقەوە بۆ زۆری بەرهەمەکە دەگەڕێتەوە لە ئەمساڵدا کە بەهۆی بارینی بڕێکی زۆر باران و نەبوونی وشکەساڵییەوە بەرهەمهاتووە.

دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەر؛ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەرۆکی وڵات و گەلەکەیان ھەڵخەڵەتاند
پێت دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەر؛ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەرۆکی وڵات و گەلەکەیان ھەڵخەڵەتاند
سعوودیە: لە ٥٤ ساڵدا زیاتر لە ٩٩ ملیۆن کەس فەریزەی حەجی بەجێگەیاندووە
دوات سعوودیە: لە ٥٤ ساڵدا زیاتر لە ٩٩ ملیۆن کەس فەریزەی حەجی بەجێگەیاندووە
پەیوەنیدر