حکومەت مووچەی ئەم مانگە بە چوار ڕۆژ دابەشدەکات، لە کاتێکدا مانگەکانی دیکە بۆ دابەشکردنی مووچە زیاتر لە ١٥ ڕۆژ پێویست بووە.
ئێوارەی دوێنێ وەزارەتی دارای و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە.
بەپێی خشتەکە لە ماوەی چوار ڕۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت، ئەمڕۆ پێنج فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی جیاواز مووچە وەردەگرن.
ئەم خشتەیە بۆ مووچەخۆران جیاوازە، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگەکانی ڕابردوودا کە خۆی نەوتی فرۆشتووە، بۆ دابەشکردنی مووچە زیاتر لە ١٥ ڕۆژی پێویست بووە، بۆ نمونە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ ١٦ ڕۆژی پێویستبووە.
بەڵام ئێستا لە سایەی حکومەتی عێراقیدا لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەکەیان وەردەگرن.
پەیوەنیدر
کوردستان
ی.سلایدەر
ی.سەردێر
پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە دەڤەری راپەڕین جێبەجێکرا
تشرینی دووهم 22, 2024
عێراق
ی.سلایدەر